یەكێتی ئەوروپا تاوتوێی سزادانی توركیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا كۆدەبنەوەو تاوتوێی ئەو سزایانە دەكەن كە دەیانەوێت بەهۆی سەركێشییەكانی توركیا لەسەر كێشەی گازی سپی دەریای ناوەڕاست بەسەریدا بیسەپێنن.

وەزیرانی دەرەوەی یەكێتییەكە بڕیارنادەن، بەڵكو هەڵسەنگاندنی جۆری سزاكان دەكەن و دواتر بڕیارەكان لەلایەن سەرۆكی وڵاتانی ناو یەكێتییەكەوە دەردەكرێن كە بڕیاری رۆژی پێنج شەمەی داهاتوو كۆببنەوە.

پێشتر یەكێتی ئەوروپا چەندینجار داوایان لە توركیا كردبوو جوڵەكانی خۆی بۆ گەڕان بەدوای گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاست كۆتایی پێبهێنێت.

لەلایەكی دیكەوە سەركێشییەكانی توركیاو دەستێوەردانەكانی لەوڵاتانی دیكەی وەك سوریا و لیبیا هێندەی دیكە ئەندامانی یەكێتی ئەوروپای لەئاست ئەو وڵاتە نیگەران كردووە.

هاوكات سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپا چارلس میشێل كە سەرۆكایەتی لوتكەكانی یەكێتی ئەوروپا دەكات، لە دواین كۆبونەوەیاندا داوای لە توركیا كرد، كە چیتر یاری “پشیلە و مشك” ڕابگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا