لە شارێكی توركیا كڵاوەكانی هاوپەیمانيی كوردستان سوتێنران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەوانی شالپازاڕی توركیا، سزای كارگەیەكیدا كە هەستابوو بە دروستكردنی كڵاو بۆ لیستی هاوپەیمانيی كوردستان، دەستی بەسەر سەرجەم كڵاوەكاندا گرت و سوتاندنی.

ئەمڕۆ لە شارۆچكەی شالپازاڕی سەر بە پارێزگای ترابزۆن لە توركیا، تیمەكانی شارەوانی ئەو شارۆچكەیە چوونە سەر كارگەیەكی بەرهەمهێنان و چاپكردنی جلوبەرگ و دەستیان بەسەر كارگەكەدا گرت.

هۆكاری دەست بەسەرداگرتنی كارگەكە بۆئەوە دەگەڕێتەوە، ئەو كارگەیە كڵاوی بۆ هاوپەیمانی كوردستانيی دروستكردووە، سەرجەم ئەو كڵاوانەشی لەلایەن كارگەكەوە دروستكرابوون سووتێندران.

ڕەفیق كوروكز سەر بەپارتی ڕەگەزپەرستی توركیا (مەهەپە)یەو سەرۆك شارەوانی شاڵپازاڕی ترابزۆنە لە توركیا، لەگەڵ ستافێكدا چونەتەسەر ئەو كۆمپانیایەی كە لەگەڵ هاوپەیمانی كوردستان گرێبەستی لەگەڵدا كردبوو، بەهۆی بونی ناوی كوردستان لەسەر كڵاوەكان، دەستیگرت بەسەر هەموو ئەو كڵاوانەداو هەر لەبەردەم كارگەكەدا و لەسەر شەقامی سەرەكی ئاگری تێبەردان سوتاندنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا