پەكەكە كوژرانی نۆ سەربازی دیكەی سوپای توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند كە هێزەكانی گەریلا لە باشور تاوەكو باكور هەموو بستێكی خاكی كوردستانیان كردووەتە، گۆڕەپانی بەرخۆدان و گورزی گەورەیان لە سوپای تورکیا داوە، لانیكەم نۆ سەربازی دیكەی سوپای توركیا كوژراون.

هەپەگە رایگەیاند: گەریلاكانی ئازادی كوردستان لەبەرانبەر ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا لە باشور تاوەكو باكوری كوردستان هەموو بستێكی خاكی كوردستانیان كردووەتە گۆڕەپانی بەرخۆدان و گورزی گەورەیان لە سوپای توركیا وەشاندووە.

ئەوەشهاتووە، هێزەكانیان بە تیمی پسپۆڕ لە سوپای توركیایان داوە و نۆ سەرباز كوژراون و سێ‌ سەربازی دیكەش بریندار بوون.

باس لەوەشكراوە ئۆتۆمبێڵێكی سەربازی جۆری (ڕەئۆ)، سەنگەرێك، چەكێكی ئەی فۆر و بۆمبهاوێژێك لەناوبراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا