لە تورکیا یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون تۆمار كرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری تەندروستی توركیا تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمونی ڕاگەیاند.

فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستی توركیا ڕایگەیاند، یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمونیان تۆماركردووە و لەبارەی تووشبووەكەشەوە وتی، تووشبووەكە تەمەنی 37 ساڵە و خراوەتە ژێر چاودێری وردی تەندروستیییەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزیری تەندروستی توركیا، تووشبووەكە سیستمی بەگری لاواز بووە و لە ئێستادا كەرەنتینە كراوە و هەوڵ دەدەن ڕێگر بن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەكە.

لەگەڵ ئەوەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لە بارەی نەخۆشییەكەوە داوە بەڵام دڵنیایی دەدات كە هیچ ترسێك نییە لەوەی ڤایرۆسەكە بگۆڕێت بۆ پەتایەكی جیهانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا