هەپەگە: ئاماری چالاكییەكانی بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پارستنی گەڵ هەپەگە ڕایگەیاند: گەریلاکانی هەپەگە ‌و یەژاستار لە گۆڕەپانی وەرخەلی ئاڤاشین، دوو سەبازی سوپای توركیان كوشتووەو هێزەكانی سوپای توركیایان ناچار كردووە بكشێنەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لەبارەی چالاکیەکانی هێزەکانی گەریلا و هێرشی سوپای توركیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ئاماژە بەوەدراوە لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابووردا لە هەرێمی حەفتانین لە گۆڕەپانی خانتوور، هێزەکانی هەپەگە لەسەر گردی شەهید بەرخۆدان، چالاکییان لە دژی سەنگەرەکانی سوپای داگیركەری توركیا بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە ئەنجامداوەو تائێستا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی توركیا نەزانراوە.

لەراگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە، سوپای داگیرکەری تورکیا هەوڵی داوە لە دەوروبەری تونێلەکانی شەڕ تەقەمەنی و کامێرا جێگیر بکات لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانی هەپەگە تەقەمەنییەكانیان بێکاریگەر کراون و دەست بەسەر کامێرایەکیشدا گیراوە.

هەپەگە لەراگەیەندراوەكەدا راشیگەیاندووە، لە گۆڕەپانی وەرخەل، سوپای توركیا ویستیانەهێرش بکەنە سەر ئەو تونێلانەی شەڕ، كەلەلایەن هێزەکانی هەپەگەوە کۆنتڕۆڵ کراون بەڵام بە چەکی سووک لەنزیکەوە لێیان دراوەو لە چالاکییەکەدا دووسەربازی سوپای توركیا كوژراون گورزی گەورەیش بەر دووژم کەوتووە و بە ناچاری کشاونەتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، سوپای تورکیا، هێرشی کردووەتە سەر تونێلەکانی شەڕ لەسەر گردی سۆر و گازی کیمیایی بەکارهێناوەو هاوكات هەلیکۆپتەرەکانی توركیاش بە ئاسمانی گۆڕەپانی مامڕەشۆ، تابووری عەرەبان، بانستا و مەرڤانۆس و دەوروبەری گوندەکانی دەەرارێ، هرۆرێ، ئەدنێ، دەشیشێ، سەرەرۆ و قەڵای قومڕی و گۆڕەپانی دەشتی کافای هەرێمی گارە، گۆڕەپانی کونیشکای زاپ و گۆڕەپانی کورۆژەهرۆ سوڕاونەتەوەو بەشێكی زۆری ئەو ناوچانەیان بۆردومان كردووە.

بەگوێرەی رگەیەندراوەكەی هەپەگە بەهۆی هێرشەکانی توركیاوە هیچ زیانێک بەر هێزەکانیان نەکەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا