وەزیری دەرەوە هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەرخاكی عێراق راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، رایگەیاند: هیچ رێككەوتنێك لە نێوان عێراق و توركیادا نییە بۆ هاتنە ناوەوەی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی عێراق.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەكرد، یەك كۆنووس هەیە لە نێوان عێراق و توركیا، كە ساڵی 1984 لەلایەن تاریق عەزیزی وەزیری ئەوكاتەی دەرەوەی عێراقەوە واژۆ كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی كۆنووسەكە “توركیا دەتوانێت تەنیا پێنج كیلۆمەتر بێتە ناو خاكی عێراقەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی، بەڵام دەبێت 72 كاتژمێر پێشتر عێراق ئاگادار بكاتەوە و دوای تەواوبوونی 72 كاتژمێرەش بكشێتەوە.”

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختیكردەوە، كۆنووسەكە تەنیا بۆ ساڵێك نووسراوە و هیچ رێككەوتننامەیەكی دیكە لە نێوان عێراق و توركیا نییە.

هاوكات جێگری یەكەمی پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند، توركیا سوود لە لاوازیی حكومەتی عێراق دەبینێت لە بەردەوامیدان بە هێرشەكانی لەسەر خاكی عێراق.

حاكم زاملی جەختیكردەوە، كە سەرجەم عێراقییەكان پێشێلكارییە یەك لە‌دوای یەكەكانی وڵاتانی دراوسێ رەتدەكەنەوە.

ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لە میانەی كۆبوونەوەیەكیی راوێژكاریی پەرلەمان و حكومەتدا دێت، سەبارەت هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر خاكی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا