عێراق بەرەو مەترسییەكی گەورە هەنگاو دەنێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کەمبوونەوەی ئاو لە لەعێراق  شکستەکانی حکومەت دەردەخات و  پێشبینیش دەکەین  لەمانگەكانی داهاتودا قەیرانی ئاو لەعێراق بەرەو خراپترهەنگاو بنێت و عێراق زیاتر رووبەڕووی مەترسی کەم ئاوی ببێتەوە.

قوسەی شەبەك، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، یەکێک لە شکستەکانی حکومەت  کەمبوونەوەی ئاو و وشکبوونی ڕووباری دیجلەیە و پێشبینی دەكرێت  لە مانگەکانی داهاتووی ئەمساڵدا قەیرانی ئاو لە عێراق خراپتر بێت.

وتیشی، قەیرانی ئاو یان وشکەساڵی یەکێکە لە  هۆکارەکانی کۆچكردنی هاوڵاتیان لەگوندەكانەوە  بۆ ناوەندی شارو ئەوەش دەبێتە هۆی خراپ بوون وتێك چوونی باروگوژەرانی ژیانی هاوڵاتیانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەبێت حكومەتی عێراق بەدوو لایەن كاربكات كە یەكەمیان گفتوگۆكردنە لەگەڵ توركیا سەبارەت بەبابەتی گرتنەوەی ئاوی دیجلەو دابینكردنی ئاوی دیجلە بۆعێراق لەلایەن توركیاوەو هەنگاوی دووەمیش دەبێت عێراق خۆی گرنگی بەپڕۆژەی ئاو بدات و ئەولەوییەت بدات بەپڕژەكانی ئاو لەناوخۆی عێراق تا عێراق بەشێوەیەكی قورس رووبەڕووی قەیرانی ئاو كێشەی بێئاوی نەبێتەوە.

چەندین ساڵە عێراق كێشەی كەمی ئاوی هەیە بەتایبەت لە وەرزی هاویندا بەدەست کەمی ئاوەوە دەناڵێنێت هاوكات بەهۆی بڕینی ئاوی ڕووباری دیجلەوە لەلایەن تورکیاوە عێراق زیاتر رووبەڕووی مەترسی قەیرانی ئاو دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا