هیندستان بڕی ئەو نەوتەی لە عێراقی دەكرێت زیاد دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دامەزراوەی نەوتی هندستان رایگەیاند: بڕی ئەو نەوتەی هیندستان لە عێراقی دەكڕێت بە ڕێژەی 11.5% زیاد دەكات.

دامەزراوەی نەوتی هیندستان كە گەورەترین كۆمپانیای پاڵاوتنی نەوتە لەووڵاتە، ئەمساڵ نەوتی هاوردەكراو لە عێراقەوە بە ڕێژەی 11.5 زیاددەكات و ڕۆژانە 390 هەزار بەرمیل نەوت لە عێراق دەكڕێت.

هندستان سێیەم گەورەترین كڕیاری نەوتە لە جیهاندا و گەورەترین كڕیاری نەوتی عێراقیشە، ماوەیەكە بڕی ئەو نەوتەی لە مەكسیك دەیكڕێت كەمبووەتەوە و پێشبینیدەكرێت ئەو نەوتەی لە كوەیتی ئەویش دەكڕێت ڕوو لە كەمبوونەوە بكات.

بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانە، هندستان پشت بە نەوتی عێراق دەبەستێت و بەوەش عێراق پێگەی خۆی وەك گەورەترین هەناردەكاری نەوت بۆ هندستان دەپارێزێت و گەشەی زیاتری پێدەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا