نووسراوی خەرجكردنی پارەكەی هەرێم رەوانەی وەزارەتی دارایی دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجكردنی بڕی 200 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كرد.

نووسراوەكە لەسەر ڕاسپاردەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بووە و ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران نووسراوی خەرجكردنی 200 ملیار دیناری بۆ هەرێم ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە.

بە پێی نووسراوەكە لە 1/1/2021 تا 1//6/2021 مانگانە 200 ملیار دینار وەك پێشینە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت و دواتر پاكتاو دەكرێت.

ئەمەش لە كاتێكدا رۆژی پێنج شەممە وەزیری دارای عێراق لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتبووی عێراق ناتوانێت هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم رەوانەبكات چونكە بەپێی یاسای بودجە هەرێم 630 ملیۆن دۆلار قەرزاربووە و پێویستە بینێرێت بۆ حكومەتی عێراق.

لەلایەكی دیكەوە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمی عێراق وتی: ئێمە تەنیا پێشەكییەكمان داوە بەمەبەستی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ناكرێت فەرمانبەرانی هەرێم مووچە وەرنەگرن، لە كاتێكدا ئەمە بودجە نییە، بەڵكو پێشینەیە و لە رێگەی پرۆسەیەكی ژمێریارییەوە، دوای ئەوەی دیوانی چاودێری لە هەرێم و دیوانی چاودێریی فیدراڵی حیسابەكان لێكدەدەن و بەراوردیان دەكەن، ئەوكات لێیان دەبڕدرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا