چەند بڕیارێك لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە دەربارەی بەنزین

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان پلانی خۆی بۆ دابەشكردنی بەنزین لە بەنزینخانە ئەهلییەكان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەنزینخانەكان لەلایەن فەرمانبەرانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە چاودێری دەكرێن و هەر بەنزینخانەیەك بەنزینی نۆرماڵی حكومەت وەربگرێت، نابێت هیچ بەنزینێكی دیكەی نۆرماڵ بفرۆشێت.

دەقی بڕیارەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم:

یەكەم: بەنزینخانەكان لەلایەن فەرمانبەرانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە، چاودێری دەكرێن.

دووەم: بەنزینەكە بە نۆرە، دابەشی سەر بەنزینخانەكان دەكرێت.

سێیەم:هەر بەنزینخانەیەك، بەنزینی نۆرماڵی حكومەت وەربگرێت، نابێت هیچ بەنزینێكی دیكەی نۆرماڵ بفرۆشێت.
چوارەم: نابێت بەنزینە حكومییە ئۆكتانبەرزەكە، تێكەڵی بەنزینی دیكەی نۆرماڵ بكرێت.

پێنجەم: بە هیچ شێوەیەك دەستكاری بەهای بەنزینەكە ناكرێت و بە شێوەی لافیتە بە ئاشكرا بەها حكومییەكەی دیاری كراوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونیشیكردەوە، كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریدا رۆژانە 540 هەزار لیتر بەنزین بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابین بكات و ئەو بڕەش لە 01-11-2021 دەبێتە دوو هێندە، واتە دەبێتە ملیۆنێك و 80 هەزار لیتر بەنزین لە رۆژێكدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا