بەغدا و واشنتۆن تاوتوێی مەترسییەكانی کەمپی هۆڵ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، قاسم ئەعراجی لەگەڵ ماتیو تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق وتووێژی کردووە  دەربارەی مەترسییەكانی کەمپی هۆڵ لە سوریا و تاوتوێی ئەو پرسەیان كردووە.

نوسینگەی قاسم ئەعراجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بڵاویكردەوە،   باڵیۆزی ئەمریکا سوپاسی حکومەتی عێراقی کردووە لە هەوڵەکانی بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان و چارەسەرکردنی جیاوازییەکان و هەوڵدان بۆ سەقامگیری ئاسایش لە ناوچەکەدا .

ئاماژەی بۆ ئەوە شکردووە: “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدوای ئەوەدایە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەكاندا  بەتایبەت کەلتوری و تەندروستی و هەروەها پەیوەندییە سیاسییەکان بەرەو پێش ببات”.

باڵیۆزی ئەمریکا ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕیوە بۆ پشتیوانی و هاوكاریكردنی عێراق بەتایبەت لەڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنادا.

ئەوەشهاتووە،لە کۆبونەوەی  نێوان  ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، هەردوولا باسیان لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کردووە بەتایبەت ئەو هەنگاوانەی لە دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمەریكا و عێراقدا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا