شەپۆلێكی نیمچە خۆڵبارین روو لە عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوولەرزەزانی عێراق، رۆژی سێشەممە شەپۆلێكی نیمچە خۆڵبارین روو لە پارێزگاكانی عێراق دەكات و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان خۆڵبارینەكە زۆربەی شار و ناوچەكانی عێراق دەگرێتەوە و ڕۆژی پێنجشەممە كۆتایی دێت، بەوەش پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، رۆژی پێنج شەممە پلەكانی گەرما ناجێگیردەبن و دوای تەواوبوونی خۆڵبارینەكە، جارێكی تر پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

كەشناسی و بوولەرزەزانی عێراق راشیگەیاندوە، رۆژی دوو شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای بەسرە تۆمار كرا كە 52 پلەی سیلیزی بوو، لە بەشێكی تری ناوچەكانی عێراق پلەگەرما 50 پلەی تێپەڕاندوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا