پۆڵەتیک پرێس
رۆژی هەینی، لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەکردەوە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 دەدرێت.
لەوبارەیەوە میادە نەجار، ئەندامی لیژنەکە رایگەیاند، هەتا ئێستا بارودۆخەکان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە ئەرێنین و رەنگە رۆژی دووشەممە یاخود سێشەممەی هەفتەی داهاتوو پڕۆژەیاساکە تێبپەڕێندرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە مانگێکە کۆبوونەوەکان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە بەردەوامی هەیە و لە ئێستادا لەسەر زۆربەی بڕگەکانی ناو پڕۆژەکە رێککەوتن کراوە، وتیشی: جگە لە پشکی هەرێم و هەندێک مشتومڕ هیچی دیکە نەماوە.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتیکردەوە سەرجەم داهاتی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان رادەستی حکومەتی عێراق بکات و وتی: ئەم داواکارییە نادەستورییە.