توركیا ژمارەیەك كۆچبەری كورد دیپۆرت دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

توركیا 37 كۆچبەری كورد لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە دیپۆرتی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.

دوای ئەوەی 18 ی ئەم مانگە هێزە دەریاییەكانی یۆنان 57 كۆچبەریان لە نێو بەلەمێكدا لە دەریای ئیجە دەستگیركرد و دواتر دیپۆرتی توركیایان كردنەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە، 37 لەو كۆچبەرانە كە خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە لەلایەن حكومەتی توركیاوە دیپۆرتی هەرێمی كوردستان كرانەوە.

لە 22 ی ئەم مانگەدا بەلەمێكی دیكەی كۆچبەران بە 55 سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە ژێر ئاو كەوت و تا ئێستا چارەنوسی 14 كۆچبەریان نادیارە كە ژمارەیەكیان كوردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا