گەریلا ئۆپراسیۆنێكی نوێی دژی سوپای توركیا راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕیی‌دا، 26 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و دەست بەسەر چەكەكانیاندا گیراوە.

ناوەندی چاپەمەنیی و ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاشكرایكرد، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕیی‌دا 26 سەربازی سوپای توركیا كوژراون كە دووانیان فەرماندەی باڵان و لیستی ئەو چەكانەشی ئاشكرا كرد كە دەستیان بەسەردا گیراوە.

هەپەگە ڕایگەیاندووە: هێزەكانیان لە 24 ی ئایارەوە ئۆپراسیۆنێكی تۆڵەكردنەوەی شۆڕشگێڕیی بەرفراوانیان دەستپێكرد، چەندین تیمی گەڕۆك و نیمچەگەڕۆك بەشێوەیەكی ڕێكخراو و بە تاكتیكی دەوڵەمەند لە زاپ چەندین سەربازیان كوشتووە، كە تاوانی شەڕیان كردبوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لە كوڕەژارۆ و چیاڕەش گەریلاكانیان لە چوارچێوەی ئەو ئۆپراسیۆنەدا 26 سەربازیان كوشتووە، كە دووانیان فەرماندەی پلە باڵا بوون، وەك بەڵگەش بۆ ئەوە، گەریلاكان چوونەتە سەر تەرمی 18 لە كوژراوەكان و بڕێكی زۆری چەك و تەقەمەنییەكانیان دەستبەسەردا گرتووە.

هەپەگە ئەو چەكانەشی خستووەتەڕوو، كە گەریلاكان دەستیانبەسەردا گرتووە و بریتین لە: چەكێكی بی كەی سی و 150 فیشەكی بی كەی سی، دوو چەكی ئێم 16 و 180 فیشەك، دو تۆپهاوێژ، چەكێكی MPT، دەمانچەیەك، دووربینێكی حەراری، مۆبایلێك، هێلەگێكی گوللـەنەبڕ و هێلەگێكی هێرشكردن و چەندین كەرەستەی دیكە.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا، هەپەگە ئاماژەی بەوەشكردووە، كە گەریلایەك بەناوی ماهیر مەزڵوم كە بەچەكی سووك چووەتە سەر سوپای توركیا ، لە كاتی كشانەوەدا شەهیدبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا