توركیا چەند رۆژنامەنوسێكی كورد دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

پۆلیسی توركیا چوار رۆژنامەنوسی كوردی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیای لە پارێزگای وانی باكوری كوردستان دەستگیركرد.

ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا بڵاوی كردەوە، لەپارێزگای وان لەباكوری كوردستان پۆلیسی توركیا هەڵیانكوتاوەتە سەرنوسینگەكەیان و چەند رۆژنامەنوسێكیان دەستگیركردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو هەڵمەتەدا هەریەكە لە عەدنان بیلەن، جەمیل ئوغور، شەهریبان ئابی، نازان سالا دەستگیركراون.

ئاژانسی میزۆپۆتامیا باسی لەوەكرد، یەكێك لەو رۆژنامەنوسانەی دەستگیركراوە پێشتر چەند بەڵگەنامەیەكی لەسەر دۆسیەی هەڵدانەخوارەوەی دوو هاوڵاتی كوردی لەلایەن توركیاوە لە فڕۆكەوە بڵاوكردبوەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە لەماوەی رابردودشدا هێزە ئەمنییەكانی توركیا چەندین كەسیان لەئەندام و لایەنگرانی هەدەپە دەستگیركرد كە لە نێویاندا سەرۆك شارەوانی شارەكانی باكوری كوردستانی تێدابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا