توركیا كۆبانى تۆبپاران دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هاوار، شەش گوندی سەر سنووری توركیا لە سنووری كۆبانێ لەلایەن سوپای توركیاوە تۆپباران دەكرێن و شەهید و بریندار هەن.

ئاژانسی هاوار بڵاویكردەوە، هەریەك لە گوندەكانی، عەلی شار و تل حاجب، قەرەمۆخ، خانێ، سەرزۆرێ و كولتەپە لە ڕۆژهەڵاتی كۆبانێ لەلایەن تۆپخانەكانی سوپای توركیاوە تۆپباران دەكرێن.

ئاماژە بەوەكراوە، لە ئەنجامی تۆپبارانەكەدا هاوڵاتییەك شەهیدبووە و 11 ی تریش برینداربوون.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 8_1_2022، سێ تەقینەوە لە ناو سەنتەری بازاڕی كۆبانێ ڕوویدا و بەلایەنی كەمەوە دوو هاوڵاتی برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا