جێفری: هه‌سه‌ده‌ هیچ بیانویه‌كی بۆ هێرشی نوێی توركیا نه‌داوه‌ به‌ده‌سته‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
جه‌یمس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌دووری ده‌زانێت توركیا نیازی هێرشی نوێی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان هه‌بێت.

جه‌یمس جێفری، نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ سوریا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “پێشتر له‌گه‌ڵ توركیا ڕێككه‌وتنمان هه‌بووه‌ بۆ ئه‌نجامنه‌دانی هێرشی سه‌ربازیی، هه‌ر جوڵه‌یه‌كی نوێ ده‌بێته‌ هۆی پێشێلكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌”.

به‌وته‌ی جێفری، ئه‌وان هیچ ئاماژه‌یه‌كیان له‌ هه‌سه‌ده‌وه‌ به‌دینه‌كردووه‌ كه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی توركیا ناچاربكات ئۆپه‌راسیۆنی نوێی سه‌ربازیی له‌سوریا ئه‌نجامبدات.

نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ سوریا جارێكی دیكه‌ پاڵپشتی واشنتۆن-ی نیشاندا بۆ پێکەوەکارکردنی هەسەدە و ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد، چونكه‌ به‌وته‌ی جێفری ده‌یانه‌وێت لایه‌نه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د یه‌كگرتوو بن.

ئه‌و قسانه‌ی جێفری له‌كاتێكدایه‌، هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی نوێی سه‌ربازیی له‌ سوریا كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا