تا ئێستا ناسنامەی ئەو كەسانە دیارنیە بەفڕۆكە شەهیدكران

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری ناحیەی هەڵشۆ دەڵێت، تا ئێستا ناسنامەی ئەو چوار كەسە دیار نیە كە لە رێگای فڕۆكەوە كرانە ئامانج و شەهید كران، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە ناسنامەكانیان رەوانەی پزیشكی دادی قەڵادزە كراون.

بەكر وەیسی، بەڕێوەبەری ناحیەی هەڵشۆ بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: تا ئێستا ناسنامەی ئەو چوار كەسە ئاشكرانەبووە كە لە رێگای فڕۆكەوە بە ئامانج گیران و هەر چواریان شەهید بوون، چونكە لە ناو ئۆتۆمبیلەكەیاندا سووتاون.

بەڕێوەبەری ناحیەی هەڵشۆ وتی: فڕۆكەی یەكێك لە وڵاتانی دراوسێ‌ بۆردومانی ئەو ئۆتۆمبیلەی كردووە بەڵام جارێ نازانین فڕۆکەی چ وڵاتێک بووە.

باسی لەوەشكرد، بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر تەرمەكان رەوانەی پزیشكی دادی قەڵادزە كراون.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، لە نێوان هەردوو گوندی گیرە و كانی لانی سەر بە شارۆچكەی پشدەر ئۆتۆمبێلێك لەلایەن فڕۆكەی جەنگییەوە بە ئامانج گیرا و بووبەهۆی شەهیدبوونی چوار كەس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا