پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی دامەزراوەی وەبەرهێنانی كارەبای ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی هەناردەكردنی كارەبای بۆ عێراق هەڵپەساردووە، هۆكارەكەشی گەڕاندەوە بۆ زۆربوونی خواستی لە بەركارهێنانی كارەبا لە ناوخۆی ئێران بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە.
مستەفا رەجەبی مەشهەدی، وتەبێژی دامەزراوەی وەبەرهێنانی كارەبای ئێران، بە تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێرانی وتووە، كە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە وەرزی هاویندا و كێشەكانی دابینكردنی كارەباوە، هەناردەكردنی كارەبایان بۆ عێراق راگرتووە.
وتیشی: سەرەڕای ئەوەی گرێبەستی دابینكردنی (100) مێگاوات كارەبایان لەگەڵ ئەفغانستاندا هەیە بەڵام ئەو بڕەیان بۆ (13) مێگاوات كەمكردووەتەوە.
بەپێی ئاماری كۆمپانیای دابەشكردن و بەرهەمهێنانی كارەبای ئێران، بڕی بەكارهێنانی كارەبا لەو وڵاتە گەیشتووەتە 66 هەزار مێگاوات و بەرهەمهێنانیش دەوروبەری 54 هەزار مێگاواتە، بۆیە كورتهێنانی كارەبا لەو وڵاتەدا هەیە.