پۆڵەتیك پرێس
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) كوژرانی 14 سه‌ربازی توركیای له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند هاوكات رایدەگەیەنێت لەو رووبەرشووبوونەوانەدا پێنج گه‌ریلا شه‌هیدبوون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) رایگه‌یاند، گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوی شۆرشگێری جه‌نگی خابور و هه‌ڵۆكانی زاگرۆس‌دا له 28 و 29 و 20ی ئه‌م مانگه‌دا، بۆ یادكردنه‌وه‌ی هاوڕێ شه‌هیده‌كانیان چه‌ندین چالاكیان ئه‌نجامداوه، له‌كۆی گشتی چالاكیه‌كانیش 14 سه‌ربازی توركیا كوژراون.
راگەیەندراوەكەئاماژە بەوەدەكات هه‌ریه‌ك له گه‌ریلاكانیان بەناوەكانی ، رێبه‌ر، رێدور، بروسك، زه‌ینه‌ب، زاگرۆش كه پێشه‌نگی چالاكیه‌كانیان ده‌كرد شه‌هید بون.
ئاشكراشیكردوه، له‌نێوان كاتژمێر 4:00 تا 7:00ی ئێواره‌ی رۆژی 29ی ئایار له گۆڕه‌پانی جیلوی بچوكی هه‌رێمی زاپ توركیا هێرشیكردهووەتە سه‌ر تونێله‌كانی شه‌ڕ، له هێرشه‌كاندا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنرا، هاوكات هەپەگە لەراگەیەندراوەكە ی‌دا ئەوه‌شدەخاتە روو، به‌هۆی هێرشی ئاسمانی توركیاوە له دارستانه‌كان ئاگركه‌وتووه‌تەوە.