ئەمریكا ئاشتەوایی لەنێوان توركیا و یۆنان دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

سبەینێ شەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا مایك پۆمپەیۆ سەردانی قوبرس دەكات بۆ هێوركردنەوەی گرژییەكان لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

ئەنقەرە ئامادەی گفتووگۆی بێ مەرجە

ئەم سەردانە هاوكاتە لەگەڵ مانۆڕە سەربازییەكەی توركیا لەگەڵ هێزەكانی قوبرسی توركی و لای خۆیەوە مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا وتی: ئەنقەرە ئامادەی گفتووگۆی بێ مەرجە.

دوێنێ پۆمپەیۆ وتی: سەردانەكەم بۆ قوبرس تەواوكردنی پەیوەندییەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكایە لەگەڵ هاوتا توركییەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆك وەزیرانی یۆنان كیریاكوس میتسوتاكیس.

بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بگاتە قوبرس دوای سەردانی دۆحەی پایتەختی قەتەر بۆ چالاككردنەوەی گفتوگۆكانی ئاشتی ئەفغانستان.

پۆمپەیۆ بە رۆژنامەنووسە هاوسەفەرەكانی وتوە، پێویستە ناكۆكییەكانی خۆرهەڵاتی دەریای نێوەڕاست بە رێگەی ئاشتی و گفتووگۆ چارەسەر بكرێن.

وتیشی: لەسەر ئەو بابە كار دەكەم .

پۆمپەیۆ: هیوای گفتووگۆیەكی راستەقینە دەخوازم

هاوكات فەرەنسا رۆڵێكی بنەڕەتی لە ناكۆكییە ئاوییەكاندا هەیە، بە توندی پشتیوانی یۆنان و قوبرس دەكات دژی توركیا.

پۆمپەیۆ وتی: هیوای گفتووگۆیەكی راستەقینە دەخوازم كە كەرەستە سەربازییەكان بكشێنرێنەوە تا ئەم گفتووگۆیانە سازبكرێن.

توركیا لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەگەڕێت لە نەوت و غازی یەدەگ كە یۆنان بە سنووری خۆی دەزانێت و بەهۆیەوە هەریەكە لە توركیا و یۆنان هێزی سەربازییان رەوانەی سنوورەكانی یەیكتر كردووە و فەرەنسا فڕۆكە و كەشتی جەنگی رەوانەی ناوچەكە كردووە بۆ پشتیوانی یۆنان لە دژی توركیا.

سەردانەكە دوای كاتێكی كورتە لە هەڵگرتنی سزای قەدەغەی چەك لەسەر قوبرس و ئەوەش لە پێناو سەقامگیری ناوچەكە، بەڵام شارەزایان وتویانە ئەو بڕیارە بووە بەهۆی قوبرس روو لە روسیا بكات.

لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری توركیا وێنەی مانۆڕەكانی گەردەلولی ناوەڕاستی 2020ی بڵاوكردەوە كە لەگەڵ قوبرسی توركیی بەڕێوەدەچێت و بەردەوامە بە سەركەوتوویی بە وتەی وەزارەتەكە.

چاوش ئۆغلۆ بە توندی رەخنەی لە هەڵوێستی یەكێتی ئەوروپا گرت لە بارەی هەڵوێستیان بەرامبەر خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و وتی: نا دادپەروەرییە و ناگونجێت لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی.

وتیشی: ئەم ناكۆكییانە سەرچاوەكەیان بۆ پێشێلكردنی مافی توركیا دەگەڕێتەوە لەلایەن یۆنان و قوبرسەوە بە هەڵوێستی تاكلایەنە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنقەرە هەلێكی داوە بۆ گفتووگۆ بە نێوەندگیری ئەڵمانیا بەڵام یۆنان چوو رێككەوتنی لەگەڵ میسر كرد.

وتیشی: ئێمە ئامادەی گفتوگۆی بێ مەرجین و لە حاڵی بوونی مەرجی یۆنان، توركیاش مەرجی خۆی هەیە.

توركیا هاوبەش نییە لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست

لە كۆبوونەوەی ئەوروپاییەكاندا ئیمانویڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا وتی: توركیا هاوبەش نییە لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لە حاڵی نەوەستانی روبەڕوبونەوە سیاسییەكاندا سزا دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا