ژنانی گەریلا لە خواکورک كوژرانی شەش سەربازی سوپای توركیایان راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی یەژاستاردا لە هەرێمی خواکورک، شەش سەربازی سوپای توركیا كوژراون هاوكات فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیش کراوەتە ئامانج و کەوتووتە دەست گەریلا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ئەمڕۆ 5ی ئاب لەسەر چالاکیی ژنە گەریلاکانی لە خواکورک دژی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، گەریلاکانی یەژاستار بۆ بیرهێنانەوەی شەهید عەگید گارزان، دژی سوپای داگیرکەری تورک لە خواکورک چالاکییان ئەنجامداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە لە ئەنجامی چالاکیی ژنە گەریلاکاندا، کە لە دوو قوڵەوە ئەنجامدراوە، شەش سەربازی سوپای توركیا كوژراون و سیستمێکی دووربینی چاودێریی تایبەتیش تێکشکێندراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، کە لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکاندا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورکیا لە خواکورک کراوەتە ئامانج، خراوەتە خوارەوە و پارچەکانی کەوتووەتە دەست هێزەكانی گەریلا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا