ئەردۆغان: هەماهەنگی هەواڵگریمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دژی پەکەکە بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند: هەماهەنگی هەواڵگریمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دژی پەکەکە بەردەوامە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند، كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق درێژەیان هەیە دژی پارتی كرێكارانی كوردستان و هیواشی خواست هەرچی زووە حكومەتی نوێی عێراق پێكبهێندرێت.

ئەردۆغان لە كاتی گەڕانەوەیدا لە سعودیە لە ناو فڕۆكەكەیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.

بەشێكی وتەكانی ئەردۆغان تایبەت بوو بە رەوشی عێراق و رایگەیاند: ئێستا حكومەتێك لە عێراق هەیە كە لەگەڵ ئێمەدا كار دەكات و دانوستانەكانی نێوانیشمان بە ئاراستەیەكی ئەرێنیدا دەڕۆن، پشت بەخودا، لە پێناو ئاسایشی ناوچەكە بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری هەنگاوە ئەرێنییەكانمان لەگەڵ حكومەتی عێراق.

وتیشی : دوو بابەتی سەرەكی هەن یەكێكیان رەوشی باكووری عێراقە و ئەوی دیكەشیان حكومەتی ناوەندییە، كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ هەردوولا لە رێگەی دەزگا هەواڵگرییەكانمانەوە بەردەوامن.

لە شەوی 17ی نیسانەوە سوپای توركیا هێرشێكی بەفراوانی لە زاپ و ئاڤاشین دەستپێكرد.

بەپێی راگەیەندراوەكانی هەپەگە، لە 17 تا 24ی نیسان گەریلاكانی پەكەكە 152 چالاكیی جیاجیایان دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە، كە 58 چالاكییان شەڕ و گورزلێدان، 29 چالاكی بە چەكی قورس، 29 چالاكی تەقاندنەوە، 23 چالاكی قەناسبەدەست، سێ چالاكیی هەڵكووتانەسەر، حەوت چالاكی ڕێكخراو و سێ چالاكیی كە بەنهێنیی چوونەتە ناو سوپای توركیا و گورزیان لێداون.

وەك هەپەگە ئاماژەی پێداوە تەنها لەو ماوەیەدا 218 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا