گەریلا خستنە خوارەوەی درۆنێك و كوژرانی پێنج سەبازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، كە پێنج سەربازی سوپای توركیا كوژراون و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە ناوچەی زاپ خراوەتە خوارەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە سەبارەت بە چالاكیی گەریلاكان و هێرشی سوپای توركیا ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، بە پێشەنگایەتیی گەریلاكانی یەژاستار، لە زاپ درۆنێكیان خستووەتە خوارەوە، هەروەها پێنج سەربازی سوپای توركیاش كوژراون.

ئەوەشهاتووە، سوپای توركیا لە زاپ و ئاڤاشین، لەبەرامبەر بەرخۆدانی هێزەكانیان ناتوانێت پێشڕەوی بكات، بۆیە بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی بۆردوومانی سەنگەرەكانی شەڕ دەكات.

باس لەوەشكراوە، سوپای توركیا 21 جار چەكی كیمیایی بەكارهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا