لە تۆڵەی هێرشەكەی زاخۆ گەریلا ژمارەیەك سەربازی توركیای كوشت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاكانی ئازادیی كوردستان چالاكییان بۆ تۆڵەسەندنەوەی قوربانییانی هێرشەكەی توركیا لە زاخۆ ئەنجامدا، لەو چالاكییەدا پێنج سەربازی توركیا كوژران و تانكێك و درۆنێكیش تێكشكێندران.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) رایگەیاند: چالاكیەكانی گەریلاكانی ئازادی كوردستان لە بەرامبەر دەوڵەتی توركیا بەردەوامە، لە چالاكییەكانی گەریلاكاندا كە هێزی پاراستنی رەوای گەلانن، لانیكەم پێنج سەربازی سوپای توركیا كوژران و تانكێك و درۆنێك تێكشكێندران، گورز لە سەنگەرێك وەشێنرا.

هەپەگە لە بارەی هێرشەكانی سوپای توركیا لە سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانەكانی بەرخودانی رایگەیاندووە: هەشت جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی، 11 جار بە فڕۆكەی شەڕ و 17 جاریش بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە تانك و كاتیوشا بۆردوومانی ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا