پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە بەرامبەر لەشكركێشی و هێرشەكانی سوپای توركیا لە ناو خاكی هەرێم، پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەڵێت، پێویسـتە تەواوی لایەنـە سیاسیەكانی عێراق هەڵوێستی خێرا وجدی و بێ سازشیان هەبێت لەسەر ئەم پرسـە و بێدەنگی هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێم لەئاست ئەم لە شكركێشیە شەرمەزاردەكات.
د. بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بێدەنگی بەرامبەر بۆردومان و لەشكركێشی بەردەوامی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچـە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، خاڵێكی تری شەرمەزارییە بۆ حكومەتی فیدڕاڵ و هەرێم، پێویسـتە تەواوی لایەنـە سیاسیەكانی عێراق هەڵوێستی خێرا وجدی و بێ سازشیان هەبێت لەسەر ئەم پرسـە.
ئەو پەرلەمانتارە وتی: هەموومان گوێ بیستی وتەكانی وەزیری بەرگری توركیا بووین كە دەڵێت “بەهاوكاریی كاریگەری هاوبەشەكانمان لە كوردستان كردەوە سەربازییەكەمان سەركەووتووبوو” هەمووان دەزانن ئەو هاوبەشانەی وەزیرەكەی توركیا مەبەستێتی هەر ئەوانەن كە لە بەغداد لە هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمان شەڕی پۆسـت دەكەن و لە كوردستانیش هاوكاری وڵاتانی دراوسێ دەكـەن بۆ بەزاندنی سەروەری خاكی عێراق و لەناوبردنی نیشتیمان و بەئامانج گرتنی خەڵكی سڤیل و جێبەجێكردنی ئەجێندایی وڵاتان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە توركیا بە بەكارهێنانی هێزی ئاسمانی و تایبەت ئۆپەراسیۆنێكی نوێی ئاسمانی و وشكانی لە هەرێمی كوردستان دەستپێكرد.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەسەر هێرشەكانی توركیا و بەرخۆدانی گەریلا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بە كوژرانی 28 سەربازی توركیا كرد لە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكەیدا.