هەپەگە: پەیوەندیمان بە روداوەكەی دەركارەوە نییە

پۆڵەتیك پرێس

هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە رایگەیاند: ڕووداوەكەی ئەمڕۆی ناوچەی دەركار، كە تیایدا پێشمەرگەیەك كوژرا هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمەوە نییە.

ناوەندی ڕاگەیاندن ‌و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە ‌و رایگەیاند: سوپای توركیا، لە هێرشە داگیركارییەكانی ‌و بۆردومانی باشووری كوردستاندا، تەنانەت زیان بە ڕەز و باخی هاوڵاتییانی مەدەنی دەگەیەنێت ‌و ناوچە مەدەنییەكانیش، بۆردومان دەكات.

لەسەر ڕووداوەكەی ئەمڕۆی ناوچەی دەركار كە پێشمەرگەیەكی تێدا كوژرا هەپەگە باس لەوەدەكات ئەو ڕووداوە، هیچ پەیوەندییەكی بە هێزەكانی گەریلاوە نییە.

پێشتر جەمال سیاری، فەرماندەی پێشمەرگەی پارتی لە دهۆك بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاندبوو: “دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021، هێزێكی پێشمەرگە سەر بە فەرماندەیی دهۆك گەیشتنە “سەرێ ستەڤلانێ” لە ناحیەی دەركاری سەر بە قەزای زاخۆ، لە كاتژمێر 7ی بەرەبەیان لەلایەن چەكدارانی پەكەكە پێشمەرگەیەكی فەرماندەییەكە بە ناوی (رەزوان محەممەد عەلی) كوژرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا