گەریلا كوژرانی 15 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاكان لە ناوچەكانی زاپ و مەتینا بەڕۆحی فیداییانە چالاكییان دژی سوپای توركیا ئەنجامدا و لەو چوارچێوەیەشدا 15 سەربازی سوپای توركیا كوژران.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) دەربارەی ئاماری چالاكییەكانی گەریلا لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا و هێرشەكانی سوپای توركیا ڕاگەیەندراوێكی نوێی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: گەریلاكان لە ڕۆژئاوای زاپ و لە گۆڕەپانەكانی مەتینا بە ڕۆحێكی فیداییانە شەڕ دەكەن و گورزی دژوار لە سوپای توركیا دەدەن و لە ئەنجامی ئەو چالاكییانەدا، 15 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

باسی لەوەشكردووە: لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن، هاوڕێمان سەرحەد زیلان، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی هەكاریی لە هەرێمی مەتینا لە كاتێكدا گورزی دژواری لە دوژمن دا ، شەهید بوو.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە، كە سوپای توركیا دووجار سەنگەرەكانی شەڕی لە گۆڕەپانەكانی بەرخودان بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكی و چەكی كیمیایی، چوار جاریش بە فڕۆكەی جەنگیی و 36 جاریش بە هێلیكۆپتەری جەنگیی و بەدەیان جاریش بە كاتیوشا و چەكی قورس بۆردوومان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا