پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres
سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەمشەو گوندەکانی باکوور و باشوور و رۆژئاوای شارۆچکەی زرگان لە کانتۆنی حەسەکەيان بە چڕی تۆپباران كرد، لە ئەنجامدا ژنێک و منداڵێک شەهید بوون.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كە ئەنقەرە پشتیوانیان دەكات ئەمشەو گوندەکانی باکوور و باشوور و رۆژئاوای شارۆچکەی زرگان لە کانتۆنی حەسەکەيان بە چڕی تۆپباران كرد.
لە هێرشی سوپای تورکیاو گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ سەر گوندی ڕەبیعەتی سەر بە شارەدێی زرگان، ژنێک و منداڵێک شەهید بوون ، سێ ئەندامی هێزەکانی حکومەتی سوریاش لەو شارۆچکەیەدا برینداربوون.
بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەكان بەشێك لە دانیشتوانی گوندەكان ناچاربون ماڵەكانیان چۆڵ بكەن و بەرەو ناوچە ئارامەكان كۆچیان كردوە.