وردەكاری هێرشەكەی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی شارباژێرو پێنجوێن بڵاودەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یەرەکە، بانگەشەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، لە بۆردوومانەکەی دوێنێ سێشەممە 24ی ئابی 2021 هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەشتووە، بەڵکو زیان بە هاوڵاتیان گەیشتووە.

لەبارەی بۆردوومانەکەی دوێنێی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر پێنجوێن و شارباژێڕ، یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یەرەکە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانانەدا ئێمە هیچ زیانێکمان پێنەگەیشت. ئەو هەواڵانەی دەوڵەتی تورکی فاشیست بڵاویکردوونەتەوە هیچیان راست نین، هێزەکانمان لەو هێرشانەدا هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە، بەڵام زیانێکی ماددیی زۆر بە گەلەکەمان لە پێنجوێن گەیشتووە، هەر خۆی ئەوان بە ئەنقەست و هۆشیارییەوە شەڕی خۆیان بۆ دووژمنایەتیکردنی کورد بەڕێوەدەبەن. دووژمن، کە لە بەرامبەر گەل و گەریلا تێکشکاوە، دەیەوێت تۆڵەی خۆی لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان بکاتەوە، بۆیە چەندین زەوی و باخچەی گەلی کردە ئامانج و لە ئاکامدا زیانی ماددیی لێکەوتەوە.

یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یەرەکە، ئاماژەی بەوەشكردووە، بابەتێکی تریش بە تایبەتی هاوپەیمانی و ڕێککەوتنە لەنێوان هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان دا، پێش ئەوەی هێرشی سەر شەنگال، پێنجوێن و سلێمانی ڕووبدات، کازمی لە ڕێگەی تەلەفونەوە لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانی داگیرکەر و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر قسەی کردبوو و دوای ئەوە ئەو هێرشانە روویاندا، ئێمە ئەو هێرش و پەیوەندییانە بە شتێکی مانادار دەزانین.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یەرەکە:

“دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لەم مانگانەی دواییدا هێرشەکانی خۆی بۆ سەر بزووتنەوەی ئازادیی زیاتر کردووە، هەر چەند بزووتنەوەی ئاپۆیی وەک بیانوو و پاساو بۆ هێرشەکانی نیشان دەدات، بەڵام لە بنەڕەتدا هێرشەکانی خۆی بۆ سەر هەر چوارپارچەی کوردستان لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەبات، بە بەرچاوی دونیاوە، هێرشی کردە سەر شەنگال و ڕۆژئاوا، هەروەها هێرشی داگیرکردنی باشوور بەبێ سنوور بەڕێوەدەبات.

لە مانگی ئابدا دەیانجار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێری و فڕۆکەی جەنگی بە ئاسمانی ئاسۆس دا سوڕاونەتەوە. هەروەها لە ١٠ی ئابەوە بە بەردەوامی فڕۆکەی چاودێری بە ئاسمانی ناوچەی پێنجوێندا دەسوڕایەوە. لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢١دا و لە کاتژمێر ٣:٠٠ دا و لەپێش گزنگی بەیانییەوە فڕۆکەی چاودێریی دووبارە دەستیان کرد بە سوڕانەوە بە ئاسمانی پێنجوێندا و لە کاتژمێر ٦:٣٠ تاوەکو ٧:٣٠ فڕۆکە جەنگییەکان بە بەردەوامیی چەندین شوێنی پێنجوێن، کە کاری کشتوکاڵییان تیادا دەکرا و گوندیان تیادایە، بە شێوەی هەڕەمەکی بۆردووما کرد.

لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانانەدا ئێمە هیچ زیانێکمان پێنەگەیشت. ئەو هەواڵانەی دەوڵەتی تورکی فاشیست بڵاویکردوونەتەوە هیچیان راست نین، هێزەکانمان لەو هێرشانەدا هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە، بەڵام زیانێکی ماددیی زۆر بە گەلەکەمان لە پێنجوێن گەیشتووە. هەر خۆی ئەوان بە ئەنقەست و هۆشیارییەوە شەڕی خۆیان بۆ دووژمنایەتیکردنی کورد بەڕێوەدەبەن. دووژمن، کە لە بەرامبەر گەل و گەریلا تێکشکاوە، دەیەوێت تۆڵەی خۆی لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان بکاتەوە، بۆیە چەندین زەوی و باخچەی گەلی کردە ئامانج و لە ئاکامدا زیانی ماددیی لێکەوتەوە.

دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات وای نیشان بدات، کە لە شوێنی هێزەکانی ئێمەی داوە، بەڵام وەک هەموان لە ڤیدیۆکان و وێنەکاندا بینیان، تەنها باخ، بێستان و زەویی کشتوکاڵی گەلەکەمان کراونەتە ئامانج و ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە، کە دەوڵەتی تورکی فاشیست دوژمنایەتیی خۆی بەرامەر بە گەلەکەمان لە چ ئاستێکدا بەڕێوەدەبات، بە تایبەتی هەم لە شارباژێر و هەم لە پێنجوێن گەل لە جموجوڵ و سوڕانەوەی فڕۆکە چادێرییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست نیگەرانن و بە هیچ شێوەیەک ئەو دۆخە قبوڵ ناکەن.

گەلەمان باش دەزانێت کە ئەو دەوڵەتە فاشیستە دەیەوێت ترس و دڵەڕاوکێ دروست بکات تاوەکو دانیشتوانی ناوچەکە دەست لە خاکی خۆیان هەڵگرن، بە تایبەتیش گەلەکەمان لە باشوور دەیانەوێت بەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن و بزانن، کە ئەمڕۆ ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە دەیەوێت هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناوببات و کوردستان داگیر بکات.

بابەتێکی تریش بە تایبەتی هاوپەیمانی و ڕێککەوتنە لەنێوان هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان دا، پێش ئەوەی هێرشی سەر شەنگال، پێنجوێن و سلێمانی ڕووبدات، کازمی لە ڕێگەی تەلەفونەوە لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانی داگیرکەر و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر قسەی کردبوو و دوای ئەوە ئەو هێرشانە روویاندا. ئێمە ئەو هێرش و پەیوەندییانە بە شتێکی مانادار دەزانین.

ئێمە وەک هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە هێرش دەکرێتە سەرمان، چونکە کێشەی ئەو دەوڵەتە فاشیستە تەنها باکوور و پەکەکە نییە، بەڵکو ئامانجی هەموو گەلی کوردە و هێرشەکانی ئەمدواییە بۆ سەر پێنجوێن جارێکیتر ئەوەی سەلماندەوە، کە لە هەر شوێنێکی جیهان کورد هەبێت و بیەوێت بە مافەکانی خۆیەوە بژی، ئەو دەوڵەتە فاشیستەی تورک دوژمنایەتییەکی بێسنووری بەرامبەر دەکات. هێرشەکانی ئێستا لەسەر ئەو بنەمایە و لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەدەبرێن.

ئێمە لەو بڕوایەداین گەلەکەمان لە سلێمانی بە تایبەتیش گەلە وڵاتپارێزەکەمان لە پێنجوێن بە باشی لەو نزیکایەتی و هەڵسوکەوتەی تورکیای داگیرکەر تێگەیشتوون و زۆر باش دەزانن، کە ئەو هێرشانە، هێرشن بۆ پاکتاوکردنی گەلی کورد و بەو هێرشانە دەیانەوێت گەلەکەمان بترسێنن و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لە باشوور لە ناو ببەن. ئەو یاری و گەمانەی بەڕێوەدەبرین بە روونی لە بەرچاون و هەرگیز گەلەکەمان بەو یاری و گەمانە فریوناخوات.

ئێمە وەک هێزەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر خاکی کوردستان دەبینین و ئێمە هەرگیز ناهێڵێن بەبێ وەڵام بمێنێتەوە و بۆ ئازادیی گەلەکەمان هەر فیداکارییەک پێویست بێت ئەنجامی دەدەین. تاوەکو ئێمە ئەو داگیرکەرانە تێکنەشکێنین، ئازادیی رێبەرەکەمان، گەل و خاکی خۆمان مسۆگەر نەکەین، ئێمە ئەو تێکۆشانەمان بە بەردەوامی بەڕێوەدەبەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا