لەبارەی دۆزینەوەی پەنابەرە بێ‌ سەر و شوێنە كوردەكان روونكردنەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی رایگەیاند، ڕزگاركردنی 14 پەنابەر كە گوایە پەنابەرە بێ سەروشوێنە كوردەكانن دوورە لە راستییەوە و ئەو پەنابەرانە هیچ پەیوەندییەكیان بەو ڕووداوەوە نییە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا هیوا خدر، ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە توركیا ڕایگەیاند: بۆ رای گشتی و تەواوی راگەیاندن و كەس و كاری پەنابەرە بێسەروشوێنەكان رایدەگەیەنم ئەو 14 پەنابەرەی ڕزگاركراون هیچ پەیوەندییان نیە بەو یەختەی كە لە ڕێكەوتی 21ی تەمموز ژێر ئاو كەوت كە زۆربەی سەرنشینەكانی كورد بوون.

باسی لەوەشكرد، راستی ڕزگاركردنی ئەو پەنابەرانە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێكەوتی 19ی تەمموز، واتا دوو ڕۆژ پێش ژێر ئاوكەتنی بەلەمی پەنابەرە كوردەكان، بەڵام هەواڵی رزگاركردنیان لەلایەن ڕاگەیاندنەكانی توركیاوە لە ڕێكەوتی 27ی تەمموز بڵاوكرانەوە.

هەفتەی ڕابردوو یەختێكی كۆچبەران بە 45 كۆچبەرەوە لە دەریای ئیجەدا لە نزیك دوورگەی كریتی ژێر ئاو كەوت كە زۆرینەی سەرنشینەكانی كورد بوون و تائێستا 12 كەسیان بێ سەروشوێنن كە لەو ژمارە حەوت كەسیان كوردی هەرێمی كوردستانن و یەكێكی دیكەشیان كوردی ڕۆژهەڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا