پەرلەمانی تورکیا ماوەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و سوریا درێژکردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی توركیا رۆژی سیشەممە كۆبوەوە و دەنگیدا لەسەر داواكاری سەرۆكی توركیا بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق و سوریا بۆ ماوەی دو ساڵی دیكە.

پەرلەمانی توركیا هەردو داواكارییەكەی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆكی وڵاتەكەی پەسەندكرد كە تایبەت بون بە درێژكردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لەعێراق و سوریا بۆ دوو ساڵی دیكە، هەروەها پەرلەمان مانەوەی هێزەكانی توركیای لەچوارچیوەی هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەكگرتوەكان لە لوبنانیش پەسەندكرد.

بڕیارەكەش لەلایەن پارتی گەلی كۆماری كە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەیە رەتكرایەوە.

بڕیارەكە هاوكاتە لەگەڵ ئامادەكارییەكانی توركیا بۆ هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا زیاتر لە 35 هەزار سەربازی ئامادەكردووە بۆ بەشداریكردن لە ئۆپەراسیۆنی هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا