توركیا سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ سەدان ئەفسەری پلەباڵا دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

بەتۆمەتی بەشداربوون و تێوەگلانیان لە كودەتاكەی ساڵی 2016، دادگای باڵای تاوانەكانی توركیا سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ زیاتر لە 500 ئەفسەری باڵای سوپا دەركرد.

دادگای تاوانەكانی ئەنقەرە رایگەیاندووە، ئەو ئەفسەرانە بەشداربوون لە كودەتاكەی 2016 و زۆرینەیان لە بنكەی ئاسمانی ئەكینجی بوون لە ئەنقەرە.

باسی لەوەشكرد، پێشتریش چەند ئەفسەرێكی دیكەی پلە باڵا بەهۆی تێوەگلانیان لە كودەتاكەدا بەبێ ئامادەبوونی خۆیان سزای زیندانی هەتا هەتاییان بۆ دەركراوەو سەدان ئەفسەری دیكەش لەژێر كۆڵینەوەدان.

دوای كودەتا سەرنەكەوتووەكەی ساڵی 2016ی توركیاوە، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لەو كاتەوە تائێستا بەدەیان هەزار كەسیان بەتۆمەتی تێوەگلان لە بەشداربوونیان لەو كودەتایە دەستگیركردووەو بە هەزاران فەمانبەریشیان لە كارەكانیان دووورخستووەتەوە.

دەسەڵاتدارانی توركیا لەو دەستگیركردنانەدا زیاتر ئەندام و لایەنگرانی فەتحوڵا گولەنیان كردوەتە ئامانج، چونكە پێیانوایە ئەوان خاوەنی كودەتاكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا