پۆڵەتیك پرێس
رۆژی هەینی سوپای توركیا، بە شێوەی ئاسمانی و زەمینی هێرشی كردە سەر ناوچەكانی ئاڤاشین و مەتین لە سنوری پارێزگای دهۆك، ئەمڕۆ شەممە جارێكی دیكە هێرشەكانی بۆسەر ئەو ناوچانە دەستپێكردەوە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ بەیانی ئەمڕۆ شەممە سوپای توركیا لە ناوچەی (قەلا بێدەوێ و گەلێی نێروە و كنیانیش) لە سنوری زاپی سەر بە پارێزگای دهۆك، بە شێوەی ئاسمانی و زەمینی دەستی بە هێرشكردن كردووە.
بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسی رایگەیاندووە، سوپای توركیا بە قوڵایی نۆ كیلۆمەتر هاتوۆتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە.