ئەردۆغان سەرۆكی دەستەی ئاماری لە پۆستەكەی دوورخستەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە، سەرۆكی دەستەی ئاماری لە پۆستەكەی دوورخستەوە.

دوای ئەوەی ئاماری رێژەی هەڵاوسانی توركیا بڵاوكرایەوە كە لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو بۆ سەدا 36.1 بەرزبووەوە، سەعید ئارداڵ سەرۆكی دەستەی ئاماری نیشتمانی توركیا دووچاری رەخنە بووەوە.

سەرەڕای ئەوەش ئۆپۆزیسیۆنی توركیا بڵاویكردووەتەوە، ئەو رێژەیە زۆر بەرزترە و تێچووی گوزەران زیاتر لە دوو هێندەیە بەراورد بەوەی بڵاوكراوتەوە.

لە یەكەم كاردانەوەیدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بڕیاری دا سەرۆكی دەستەكە لە پۆستەكەی دووربخاتەوە و لە جێگەیدا ئۆرهان چەتین كایا، جێگری سەرۆكی پێشووی دەستەكەی راسپاردووە سەرۆكایەتی دەستەی ئامار بكات.

ئەمە لە كاتێكدایە بەگوێرەی داتاكانی دەستەی ئاماری توركیا رێژەی هەڵاوسان بۆ سەدا 36.1 لە مانگی كانوونی یەكەمی 2021 لەسەر ئاستی ساڵانە بەرزبووەتەوە، كە ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەیی لە مانگی ئەیلوولی 2002ـەوە هاوشێوەی نەبووە.

مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا