پەکەکە: پێنج سەربازی توركیامان كوشت و دوو سەنگەرمان تەقاندەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت: لە چالاكیی گەریلاكانی (هەپەگە/یەژاستار)دا لە خواكورك، پێنج سەربازی سوپای توركیا كوژراون، دوو سەنگەر تەقێنرانەوە ‌و دەستیش گیرا بەسەر چەكێكی (بی كەی سی) دا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لەبارەی چالاكیی گەریلاكان و هێرشەكانی توركیا، ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: سوپای توركی داگیركەر لەنێوان گردی شەهید ئاخین و شەهید شاهان لە هەرێمی خواكورك، ماوەیەكە ڕێگە دروست دەكات، گروپێك لە داگیركەران كە لە گردی شەهید ئاخین بۆ سەلامەتیی ڕێگاكە جێگیر بوون، لەلایەن هێزەكانمانەوە كۆنترۆڵ كران و لە 26ی تەمموز لە دوو لاوە خرانە ژێر چاودێری و لە ئەنجامی چالاكییەكەدا كە لە دوو لاوە كرانە ئامانج و سەنگەرەكان تێكشكێنران، لانیكەم سێ‌ سەربازی سوپای توركیا كوژران.

ئەوەشهاتووە، هێزەكانی سوپای توركیا لە 27 ی تەممووزەوە لە ناوچەكانی شەهید ئاخین و شەهید شاهان ئۆپەراسیۆنێكیان دەست پێكرد، لە هەمان ڕۆژدا یەكینەیەكی سوپای تورك لە ناوچەی شەهید شاهان لە لایەن هێزەكانمانەوە كۆنتڕۆڵ كرا، لە نزیكەوە هێرشیان كرایە سەر، لەم چالاكییەدا لانیكەم دوو سەربازی سوپای توركیا كوژران.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لانیكەم پێنج سەرباز كوژراون و دوو سەنگەر تێكشكێنران و دەست بەسەر چەكێكی (بی كەی سی)دا گیرا.
باس لەوەشكراوە، لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەریلا و سوپای توركیادا گەریلایەك برینداربوو و بەهۆی سەختی برینكەی شەهید بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا