پۆڵەتیك پرێس:
رەحیم فەرهەمەند بەرپرسی بەرەی یەكگرتووی كوردی لە ئێران داوای لە هەموو چالاكوانانی كورد كرد كار بۆ پێكهێنانی پارتی سیاسی لەئێران بكەن .
رەحیم فەرهەمەند هۆكاری داواكاری پێكهێنانی ئەو حیزبەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە بەو هەنگاوە ئازارەكانی كورد لەئێران كەمبكەنەوە.
هەروەها جەخت لەسەر پێویستی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی یاسایی و فەرمی لەلایەنە پەیوەندیدارەكانی ئێران بۆ دامەزراندنی حیزبەكە دەكات.
ئەو داواكارییەی رەحیم فەرهەمەند لەكاتێكدایە، ئێران نزیكبووەتەوە لەئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی نوێی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی.
تائێستا هیچ پارتیكی سیاسی كوردی بەفەرمی لە ئێران نەناسراوەو سەرجەم پارتە كوردییەكان لەو وڵاتە كاركردنی سیاسییان لێقەدەغەكراوە.