ئەردۆغان : لە بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە و یەپەگە بەردەوام دەبین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند: لە رووبەڕووبوونەوەی پەكەكە و هەپەگە بەردەوام دەبین و بەبێ‌ سڵكردنەوە ئەو هەنگاوە دەنێین.

بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە وەزارەتی بەرگری توركیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان دژی پەكەكە راگەیاند، هەپەگە پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمەتبار دەكات بە هاوكاری كردنی توركیا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكەیدا سوپای توركیا گورزی كاریگەری بەركەوتووە و 32 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

لە نوێترین راگەیەندراودا هەپەگە كوژرانی 12 سەربازی تری توركیای لە ئاڤاشین راگەیاند، بەمەش ژمارەی كوژراوانی توركیا بۆ 44 سەرباز بەرزبوەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا