كەجەكە: پارتی و توركیا بەنیازن هێرش بكەنە سەر هەرێمەكانی پاراستنی میدیا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەجەكە رایگەیاند، زانیارییان هەیە پارتی و توركیا دەیانەوێت هێرش بكەنە سەر هەرێمەكانی پاراستنی میدیا.

كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، زانیارییان پێگەیشتووە پارتی دیموكراتی كوردستان و توركیا ڕێككەوتوون بەهاوبەشیی هێرش بكەنە سەر گەریلاكانی ئازادیی كوردستان لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا.

ئەوەشهاتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارتی هێزی تایبەتی بە چەكی قورسەوە ناردووەتە ئەو ناوچانەی كە زیاتر لە 20 ساڵە گەریلایان تێدایە، ئەوەش هەنگاوێكی زۆر مەترسیدارە و تەنها خزمەت بە داگیركاریی دەوڵەتی توركیا دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا