پەكەكە كوژرانی 29 سەربازی دیكەی توركیای لە هەرێم راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە ئاڤاشین، زاپ لە چالاكی گەریلاكاندا 29 سەربازی دیكەی سوپای توركیا كوژراون و 10 سەربازی دیكە برینداربوون و گورز لە سێ‌ هەلیكۆپتەر وەشێنراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند: هێزەكانی گەریلا لە ئاڤاشین و زاپ هەموو جێگەیەكیان كردووەتە گۆڕەپانی بەرخۆدان و گورزی گەورەیان لە سوپای توركیا داوە.

ئەوەشهاتووە، هێزەكانیان بە شێوەی گەریلایەتی سەردەم، تاكتیكی شەڕی گەریلایەتی بە ڕێكخراو و زۆر تاكتیكی دیكە سەرقاڵی چالاكین.

باس لەوەشكراوە، لە چالاكیەكاندا هیچ زیانێك بە هێزەكانی پەكەكە نەكەوتوووە و 29 سەربازی دیكە كوژراون و 10 سەربازیش برینداربوون، گورز لە دوو هەلیكۆپتەری هێرشبەر و هەلیكۆپتەرێكی سكۆرسكی وەشێنراوە، درۆنێكیش خراوەتە خوارەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا