ئەردۆغان بۆ ماكرۆن: ملیۆنێك جەزائیریتان كوشتووە

پۆڵەتیك پرێس:

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا هۆشداری دەداتە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا.

ئەردۆغان لە وتارێكدا داوای لە ماكرۆن كرد وانەی مرۆیی نەداتە ئەنقەرە، وتی: پێویستە ماكرۆن خۆی لە وانەدان دووربخاتەوە و بچێتە مێژووەوە، دەوڵەتی عوسمانی لە ناوچەكانی بن دەستیدا ئاشتی و مرۆڤایەتی بڵاوكردووەتەوە.

وتیشی: پێشتر لە پەیوەندییەكدا بە ماكرۆنم وت زانیاری لەسەر مێژوو نییە، بچێت مێژوو بخوێنێتەوە، بۆیە پێویستە وانەی مرۆیی بە توركیا نەدات، چونكە باش دەزانن ئێوە چیتان كردووە لە جەزائیر لەوێ ملیۆنێك جەزائیریتان كوشتووە، 800 هەزار روانداییتان كوشتووە.

پەیوەندییەكانی توركیا و فەڕەنسا لە خراپیدایە، بەهۆی هەوڵەكانی توركیا بۆ گەڕان لە سەرچاوە سروشتییەكانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، فەڕەنسا سەرۆكایەتی هەڵمەتێك دەكات دژی توركیا لە ئەوروپا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا