پۆڵه‌تیك پرێس:
ڕۆبه‌رت گیتس، وه‌زیری پێشووتری به‌رگری ئه‌مریكا له‌وتارێكدا داوای لێپێچینه‌وه له ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كات.
ڕۆبه‌رت گیتس، وه‌زیری پێشووتری به‌رگری ئه‌مریكا له ڕۆژنامه‌ی “نیویۆرك تایمز”ی ئه‌مریكی وتارێكی له‌باره‌ی سزادانی توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بڵاوكردوه‌ته‌وه، گیتس له‌وتاره‌كه‌یدا، پاڵپشتی له‌و سزایه ده‌كات كه ئه‌مریكا به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاندوویه‌تی.
وه‌زیری پێشووتری به‌رگری ئه‌مریكا باس له‌وه‌شده‌كات، واشنتۆن پێویستی به به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت نییه به‌رامبه‌ر سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا، به‌ڵكو پێویستی به‌وه‌یه ئه‌نقه‌ره به‌بێ هیچ مه‌رجێك خۆی ڕاده‌ست بكات.
گیتس له‌وتاره‌كه‌یدا داوا له‌ئه‌مریكا ده‌كات بازنه‌ی سزادانی توركیا فراوانتر بكات و ئه‌و وڵاتانه‌ش بگرێته‌وه كه هاوپه‌یمانی خودی ئه‌مریكان وه‌ك ئه‌ڵمانیا، چونكه گیتس پێیوایه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا ڕوون نه‌بێت، ئه‌وا ئیداره‌ی داهاتوو كاتێكی قورس به‌ڕێده‌كات.
ڕۆبه‌رت گیتس كه له‌نێوان ساڵانی 2006 تا 2011 وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بووه ده‌شڵێت “ئه‌و سزایه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر عه‌لی ئیسماعیل ده‌میر، به‌رپرسی كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازیی سه‌ربازیی توركیادا سه‌پاندوویه‌تی “به‌بێ شك بارگرانیی بۆ پیشه‌سازیی سه‌ربازیی توركیا ده‌هێنێت، چونكه توركه‌كان ناتوانن جێگره‌وه‌ی هاورده‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی بدۆزنه‌وه”.
هه‌فته‌ی ڕابردوو واشنتۆن سزای به‌سه‌ر عه‌لی ئیسماعیل ده‌میر و سێ به‌رپرسی دیكه‌ی ئیداره‌ی پیشه‌سازییه‌كانی به‌رگری توركیا سه‌پاند، ئه‌ویش به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400ی ڕووسی.