بەرهەم ساڵح: دەمانەوێت وێنەیەكی جوان ببەخشینە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق بۆ هەماهەنگی و هاوبەش گەیشتە بەغداد و لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەوە.

دواتریش مستەفا كازمی و ئیمانوێل ماكرۆن، كۆنفراسێكی ڕۆژنامەوانیان بەست و كازمی وتی، هەوڵ دەدەن هەماهەنگی و پەیوەندییەكانیان لەگەڵ فەڕەنسا زیاتر بكەن و ماكرۆنیش ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەن سەرجەم ئاوارەكانی عێراق بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانیان و كار بۆ ئاوەدانكردنەوەی سەرجەم ناوچە زیان لێكەوتووەكانی عێراق دەكەن.

دوای كۆبوونەوەی ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا و بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق، كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی هاوبەشیان ئەنجامدا.

لە كۆنگرە رۆژنامەنوانیەكەدا بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق رایگەیاند: سەردانی سەرۆك ماكرۆن بۆ عێراق بۆبەشداری كردن لە كۆنگرەی لوتكەی عێراق زۆر گرنگە، ئەمە عێراقە ساڵانێكی زۆری درێژ شوێنێك بووە بۆ یەكلایی كردنەوەی ململانێكان، بەڵام ئێستا عێراق بووەتە جێگای بەستنی كۆنگرە بۆ ئەوەی تەئكید بكاتەوە عێراق ببێتە وڵاتێك كە بەرەو سەقامگیری و ئاشتی و گەشەسەندن بڕوات، بۆئەوەی بتوانێت سەرەوەری خاكی خۆی بپارێزێت و ببێتە یەكێك لە وڵاتە گرنگەكان لە ناوچەكەدا و لەگەڵ هاوبەشەكانی دژی تیرۆر بوەستێتەوە.

سەرۆككۆماری عێراق وتی: دەمانەوێت پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌ هەبێت تا وێنەیەكی جوان ببەخشینە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، فەرەنسا و یەكێتی ئەوروپاش هاوبەشێكی باشی عێراق بوون و هەمیشە پشتیوان بوون و رۆڵێكی گرنگیان هەبووە لە گێڕانەوەی سەقامگیری و پێكەوە ژیان لە عێراقدا.

لای خۆیەوە ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند: هاوكاری عێراق دەكەین لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان و هەوڵمانداوە وەبەرهێنان بكەین و هاوكاری ئاوارەكان بین بۆ گەڕانەوەیان بۆشوێنی خۆیان، لە بواری پەروەردە و تەندروستی هەوڵمانداوە هاوكاری عێراق بكەین، لە چوار ساڵی رابردوودا هەوڵماندا لە عێراقدا كاری زیاتر بكەین و هاوكاری عێراق بین، ئێمە پەیوەندییەكانمان باشتردەكەین و لە چەند مانگی داهاتوودا چوارچێوەیەكی نوێ‌ بۆ پەیوەندییەكانمان دیاری دەكەین.

سەرۆكی فەرەنسا وتی: كۆنگرەكەی ئەمڕۆ هەلێكی زۆرباشە بۆ عێراق سەركەوتنێكی گەورەیە بۆ عێراق كە بتوانێت كۆنگرەیەكی لەمشێوەیە بەڕێوەبەرێت، ئێمە قەرزاری عێراقین لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.

هاوكات سەرۆكی فەڕەنسا لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی عێراق لەوادەی خۆیدا دەربڕی و وەك تاكە زامنی سەقامگیری ئەو وڵاتە ناوى برد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا