پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دژی پڕۆژە یاسایەک دەنگی دا، کە بە گوێرەی ناوەڕۆکەکەی داوا لەو وڵاتە کرابوو فڕۆکەی ئێف 16 بە تورکیا نەفرۆشێت.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە 79 دەنگ بەرامبەر بە 13 دەنگ دژی پڕۆژەیا سایەک وەستایەوە، کە لەلایەن راند پۆڵ، سیناتۆری کۆمارییەکانەوە پێشکەش کرابوو.
پێش ئەوەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساکە دەستپێبکات، پۆڵ رەخنەی لە حکومەتی تورکیا گرت و وتی، ئەگەر رێگە بدرێت ئەمریکا ئەو فڕۆکەیە بە تورکیا بفرۆشێت، ئەوا “رەفتاری خراپی” تورکیا زیاتر دەبێت.
رۆژی 26ی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ، حکومەتی ئەمریکا فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 16ی بە تورکیا پەسەندکرد و بڕیاریدا بە بەهای 23 ملیار دۆلار، 40 دانە لە جۆری ئەو فڕۆکەیە بەو وڵاتە بفرۆشێت. ئەم بڕیارەش دوای ئەوە هات کە تورکیا ئەندامێتی سوێدی لە هاوپەیمانیی ناتۆ پەسەند کرد.