توركیا ماوەی گەڕانی بەدوای نەوت و گاز لە دەریای ناوەڕاست درێژ كردەوە

پۆڵەتیك پرێس

توركیا بڕیاریدا جارێكی دیكەی ماوەی پرۆسەی گەڕان بەدوای نەوت و گازی سروشتی لە ناوچە كێشە لەسەرەكانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست درێژ بكاتەوە.

میدیاكانی توركیا رایانگەیاند، درێژكردنەوەی ماوەی گەڕانەكەی كەشتی ئورتش ریس تاوەكو رێكەوتی چواری مانگی داهاتوو دەبێت.

ئاڵۆزییەكانی نێوان یۆنان و توركیا چۆتە قۆناغێكی نوێوە بەشێوەیەك كە یەكێتی ئەوروپا وا لێدەكات سزا پێشنیاركراوەكانی بەسەر توركیادا بسەپێنێت.

پێشتریش بەهۆی گەڕانی بەردەوامی توركیا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان توركیاو یۆنان روویداو چەندین وڵاتی ئەوروپیش دژی هەوڵەكانی توركیا وەستانەوە، لەوانەش فەڕەنسا كە رایگەیاند سنورێك بۆ ئەو جموجوڵانەی توركیا دادەنێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا