عامری: سولەیمانی لەپێناو عێراقدا خۆی کردە قوربانی

ئەم بابەتە 61 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

هادی عامری رایگەیاند، قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس، لەپێناو ئازادی عێراق خۆی کردە قوربانی.

رۆژی هەینی، هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر رایگەیاند، قاسم سولەیمانی لەپێناو ئازادبوونی عێراق لەدەست رێکخراوی چەکداری داعش، خۆی کردە قوربانی.

عامری باسی لەوەش کرد، سولەیمانی هەوڵێکی زۆریدا بۆ ئازادبوونی عێراق، بەجۆرێک، نیگەرانی ئەو بۆ عێراق لە ئێمە زیاتر بوو و خۆی خستە مەترسییەوە لەپێناو وڵاتەکەمان و هەمیشە لە ریزی پێشەوەی پاراستنی عێراقدا بوو.

سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠، لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای پایتەختی عێراق، هەریەکە لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، لە بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکادا کوژران.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک