ئەمریكا و ئەوروپا: ئەو هێرشانەی لە عێراق دەكرێن قبوڵ ناكرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا، سەر زەنشتكردنی هێرشە موشەكییەكەی 15ی شوباتی هەولێریان دوپاتكردەوە و جەختیان لەوە كردەوە كە هێرش بۆ سەر ئەندامان و بنكەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ناتۆ لە عێراق قبوڵ ناكرێت و پشتیوانی خۆشیان بۆ حكومەتی عێراق دووپاتكردەوە.

وەزیرانی وڵاتانی زلهێز پابەندبوونی خۆیان بۆ بە ئامانجگرتن و نەهێشتنی هەڕەشەی داعش لە عێراق و سووریا، بەردەوامی هەوڵەكان لە ڕێگەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شكستپێهێنانی داعش دووپاتكردەوە .

وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و ئەمریكاش نیگەرانن بە كردەوەكانی ئەم دواییەی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی 20٪ یۆرانیۆم و دەڵێن ئەنجامدانی ئەو چالاكیانە هیچ بەهایەكی شارستانی تێدانیە و پێیان وایە ئێران لە پشت یارمەتیدانی ئەنجامدەرانی ئەو كردانەیە كە لەعێراق روودەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا