پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆك كۆماری توركیا داوا له‌خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات “هه‌رگیز” كاڵای فه‌ره‌نسی نه‌كڕن و بایكۆتی كاڵاكان بكه‌ن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێرشی توندی كرده سه‌ر سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و وتی “ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشده‌كاته سه‌ر موسڵمانان سه‌ره‌تا له‌سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه ده‌ستیپێكرد”.
سه‌رۆك كۆماری توركیا جارێكی دیكه دوپاتیكرده‌وه، كه “سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێویستی به چاره‌سه‌ری عه‌قڵی هه‌یه”.
ئه‌ردۆغان داوای له خه‌ڵكی توركیا كرد بایكۆتی كاڵای فه‌ره‌نسی بكه‌ن و وتی “هه‌رگیز كاڵاكانیان مه‌كڕن” هاوكات داوای له‌سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهانیش كرد كه له‌پاڵ موسڵمانه‌كانی فه‌ره‌نسا بوه‌ستنه‌وه.