لە پارێزگای دهۆك خۆپیشاندان دەستی پێكرد

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی شێخان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتاییەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگای سەرەكی نێوان شارۆچكەی شێخان و ئەلقوشیان لە سنووری دهۆك داخست.

كەمێك بەرلەئێستا خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شارۆچكەی شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی دەستیپێكرد، خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەكی نێوان شارۆچكەی شێخان و ئەلقوشیان داخست.

هاوڵاتیانی خۆپیشاندەر داوای دابیینكردنی خزمەتگوزاری سەرەتایی دەكەن، لەوانەش باشتركردنی ڕێگاوبانەكانی ناوچەكە بەتایبەتی رێگەی ئەلقوش – شێخان، ئەوەش دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە پێنج كەسی یەك خێزان بوونە قوربانی و لە رێگای سەرەكی شێخان گیانیان لەدەستدا.

رێگەی ئەلقووش – شێخان، رێگەیەكی سەرەكییە و رۆژانە بە دەیان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەسەریدا هاتووچۆ دەكەن، بەڵام تاوەكو ئێستا یەكسایدە، رێگەكە رێگەیەكی نێودەوڵەتییە و وڵاتی توركیا بە هەرێمی كوردستان دەبەستێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا